ستراتیژییەتی سەروەری یاسا لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی

بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق

ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پشتگیریکردنی سەروەری یاسا و دیموکراسی، لە هەنگاوێکی بێوێنەدا و بۆ یەکەمجار لە عێراق، و لە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق" کە لەلایەن ڕێکخراوی گەلی نەرویجییەوە (NPA) پاڵپشتی دارایی دەکرێت، توانی خەونی عێراقییەکان بکاتە واقیع، بە کارکردن لەسەر ئامادەکردنی ستراتیژییەتی سەروەری یاسا بۆ گشت عێراق.
دوای ئەوەی بیرۆکە و بڕوامان بۆ دروست بوو کە کار لەسەر ئامادەکردنی ستراتیژییەتی سەروەری یاسا بکەین، و دوابەدوای ئەنجامدانی چەندین سەردان بۆ ئەنجومەنی وەزیران لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بۆ لای بەڕێز وەزیری داد لە حکومەتی فیدراڵی و جێگری وەزیری داد لە حکومەتی فیدراڵی و لە هەرێم، هەروەها ئەنجامدانی چەندین وۆرکشۆپ و خول و دەرکردنی چەندین ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە لەسەر سەروەری یاسا لە عێراق، توانیمان دەسەڵاتدارانی عێراق لە گرنگی و پێویستیی نووسینی ستراتیژییەتی سەروەری یاسا قایل بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە، و بە تایبەتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٠/١٠، (فەرمانی دیوانی) ژمارە (٧٠) دەرچوو و لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە واژۆ کرا. بە مەبەستی دەستپێکردنی کارەکانی، تیمی نیشتمانی یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٠٢٤/١٢/٢، لە هۆڵی فەرمیی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی دادی فیدراڵی لە بەغدا بەڕێوەبرد، بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری داد (د. خالید شوانی) و بە ئەندامییەتی ئەندامانی تیمەکە لە ناوەند و هەرێم.
لەدوای ئەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی لێکۆڵەر (IOL) پوختەیەکی سەبارەت بە پڕۆژەکە و ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکی کورتی ئامادەکراوەوە پێشکەش کرد. پاشان، دەست بە گفتوگۆ کرا لە نێوان ئامادەبووان و ئەرکەکان بەسەر ئەندامانی تیمەکەدا دابەش کران. ڕێککەوترا لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەکانی داهاتووی تیمی نیشتمانی لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و بە وردی زیاتر باس لە نووسینی ستراتیژییەتەکە بکرێت. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری کەناڵە ناوخۆیی و بیانییەکان، جێگری وەزیری داد (د. خالید شوانی)، بە بەشداری ئەندامانی تیمەکە لە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم...

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەڕێزیان وتاری دەستپێکی پێشکەش کرد، تیایدا تیمی نیشتمانی ناساند و گرنگیی ئەرکەکەی دووپات کردەوە. هەروەها پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد بۆ ئەم هەنگاوە مێژووییە و ستایشی هەوڵەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەری کرد، بە هۆشیارییەوە ئاماژەی بە پێداگری و سووربوونی ڕێکخراوەکە کرد بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەم هەوڵە نیشتمانییە.

دوابەدوای ئەوە دکتۆر ئەحمەد میرانپاشان، سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر (IOL) و نوێنەری لە تیمی نیشتمانیدا، پوختەیەکی سەبارەت بە پڕۆژەکە و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی بووبووەوە، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکی دیکۆمێنتاری کورتی ئامادەکراوەوە بۆ بۆنەکە پێشکەش کرد.

پاشان، گفتوگۆ لە نێوان ئامادەبوواندا ئەنجامدرا، کە تیایدا ئەرکەکان بەسەر ئەندامانی تیمی نیشتمانیدا دابەش کران. ڕێککەوترا لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەکانی داهاتوو لە ڕۆژانی نزیکدا ئەنجام بدرێت بۆ قووڵبوونەوەی زیاتر لە پرۆسەی داڕشتنی ستراتیژییەتەکەدا.