لە چوارچێوەی پڕۆژەی (کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی منداڵان لە تەمەنی زوودا)
لە چوارچێوەی پڕۆژەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا، بە هاوبەشی لەگەڵ سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پشتگیری دارایی لە (UK-Aid)، و بە ئامادەبوونی (د. ئەحمەد محەمەد ئەمین میران) سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕێکخراوی لێکۆڵەر، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ڕاهێنەرانی پەروەردەیی ڕێکخست. ڕاهێنانەکە بە ناونیشانی "ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونی ڕاهێنەرانی پەروەردەیی سەبارەت بە کەمکردنەوەی..." بوو.














