دابینکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ قوربانییانی توندوتیژی لە کەرتی تایبەت

وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی (دابینکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ قوربانییانی توندوتیژی لە کەرتی تایبەت)

ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پشتگیری دارایی لە بەشی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی حکومەتی بەریتانیا (UK AID). بە ئەنجامدانی شەش سیمینار سەبارەت بە ڕێگریکردن لە گێچەڵی سێکسی لە کەرتی تایبەت، بۆ خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی زانکۆ و کۆلێژەکان (کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری – کۆلێژی ئاداب، بەشی کار و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی – پەیمانگای تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بە هەموو بەشەکانییەوە – زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر). سیمینارەکە لەلایەن پارێزەری بەتوانا (تاڤگە ڕەئوف عەزیز)ەوە پێشکەش کرا.
ئامانجی سیمینارەکان ئەوەیە کە خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی هۆشیار بکرێنەوە سەبارەت بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی لە شوێنی کاردا، و زیاتر لە ٥٠٠ خوێندکاری قۆناغی کۆتایی زانکۆ و کۆلێژەکان بەشدارییان لە گفتوگۆی تایبەت بە لێکەوتەکان و چۆنیەتی ڕێگریکردن لە گێچەڵی سێکسی لە کەرتی تایبەتدا کرد.