📍 هۆتێل بابیلۆن، بەغداد — ٢ی تەمموزی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان"
وەک بەشێک لە پڕۆژەکە، و لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، عێراق بە فەرمی ستراتیژییەتی نیشتمانیی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری ڕاگەیاند..
کەسانێکی زۆر بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد، لەوانە::
- بەڕێز د. خالید شوانی، وەزیری داد و سەرۆکی تیمی نیشتمانی بۆ ستراتیژییەکە
- بەڕێز وەزیری ناوخۆی عێراق
- سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی
- نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
- بەڕێز شیلان عارف بەرزنجی، بریکاری وەزیری دادی هەرێمی کوردستان
- بەرپرسانی باڵا لە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان
- نوێنەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی گەلی نەرویژی (NPA)
- زیاتر لە ٤٠٠ یاساناس، زانا و پسپۆڕی بواری یاسا
ستراتیژییەکە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەریی یاساوە پەرەی پێدراوە و دۆکیۆمێنت کراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق و بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی (NPA)..
گرنگترین خاڵەکانی کۆنفرانسەکە:
- کۆدەنگییەکی سیاسیی بەهێز لەسەر گرنگیی ستراتیژییەکە
- جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ستراتیژییەکە لە بەرەوپێشبردنی دادپەروەریی دامەزراوەیی و چاکسازیی یاسایی
- بانگەوازێک بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئاستەنگەکانی سیستەمی یاسایی
- دانپێدانان بە ستراتیژییەکە وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بەرەو سەقامگیریی یاسایی درێژخایەن
هەنگاوەکانی داهاتوو ::
قۆناغی دووەم جەخت دەکاتە سەر پەرەپێدانی پلانی وردی جێبەجێکردن لە هەردوو لایەنی بەغداد و هەرێمی کوردستان..



#Rule Of Law #Iraq #JusticeReform #Kurdistan #LegalDevelopment #Governance #HumanRights


