ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا لەگەڵ وەزارەتی داد لە حکومەتی فیدراڵی کرد.
شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئاودێر ئەنوەر (نوێنەری ڕێکخراو)، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێز د. بورهان ئەلقەیسی، جێگری وەزیری داد لە حکومەتی فیدراڵی، و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی نووسینگەی وەزارەت
کارگێڕی کرد بۆ دامەزراندنی تیمی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ستراتیژییەتی سەروەری یاسا، کە وەزارەتی داد سەرۆکایەتی دەکات و ڕێکخراوی لێکۆڵەریش ئەندامییەتی تێدا دەبێت.
سەبارەت بەمە، باس لە میکانیزمێکی شیاو کرا بۆ سازدانی یەکەمین کۆبوونەوەی تیمی نیشتمانی بۆ داڕشتنی ستراتیژییەتەکە، لەگەڵ پێویستیی دامەزراندنی دەستەیەکی سکرتاریەتی هونەری بۆ پشتیوانیی کارەکانی تیمەکە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری ڕێکخراوەکەمان قەڵغانێکی ڕێزلێنانی پێشکەش بە جێگری وەزیری داد کرد، وەک ڕێزێک بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی و پشتگیریی بێوچانی بۆ ڕێکخراوەکە.







