بەڕێوەچوونی دانیشتنی دیالۆگ بۆ پێداچوونەوە بە یاسای پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان.

 
 
لە چوارێوەی پڕۆژەی پێداچوونەوە بە یاسای پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٥، کە لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە و لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ پڕۆگرامی هاوکاریی مەسیحی (CAP) ئەنجام دەدرێت، دانیشتنێکی دیالۆگ ئەمڕۆ، چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە هۆتێل هیکسۆس لە ناوچەی عەینكاوە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە یاسا ناوبراوەکەدا.
لە دانیشتنەکەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشدار بوون، لەوانە:
د. مونا یەقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ،
خانم فلۆرین کۆرکیس، سەرۆکی بەشی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم،
ئەندامان و ڕاوێژکارانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە نوێنەرایەتی پێکهاتەکان دەکەن،
نوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری، لەوانە دادوەری دادگای بەرایی عەینكاوە و نوێنەری داواکاری گشتی،
پارێزەران کە نوێنەرایەتی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەکەن،
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزیدییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان، و بەڕێوەبەری گشتیی پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
نوێنەرێکی بەڕێوەبەرایەتی قایمقامیەتی قەزای عەینكاوە،
نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs)،
و بەڕێز ئیمانوێل، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی CAP.
ئەم دانیشتنە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هات. کۆبوونەوەکە، کە بە سەرۆکایەتی دادوەر بەدرەدین بەرزنجی ئەنجامدرا، بە کۆمەڵێک ئەنجام و ڕاسپاردە کۆتایی هات سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاساکە. ئەم ڕاسپاردە و پێشنیازە هەموارکراوانە دوای پێکهێنانی لیژنە پەرلەمانییەکان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان، بۆ پەرلەمان بەرز دەکرێنەوە.