ڕاگەیاندنی بڵاوکردنەوەی دوو ڕاپۆرتی سەرەکی سەبارەت بە پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و دۆخی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان (٢٠٢٥)

لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بەردەوامە.
لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆژەی "بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لە عێراق"، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر (IOL) بە هاوبەشی ڕێکخراوی (NPA) نەرویجی و تۆڕی ماف (Maff Network) جێبەجێ دەکرێت، لە ٢٠٢٥/١٢/١٠، کۆنفرانسێک بۆ ڕاگەیاندنی دوو ڕاپۆرت ئەنجامدرا کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕان، نوێنەرانی دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ناوخۆییەکان ئامادە بوون.
یەکەم، "ڕاپۆرتی پێوەرەکان و باشترین ڕێکارەکانی دادگایی دادپەروەرانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان – ٢٠٢٥"، کە تیشکی خستە سەر ئەو پێوەرە نێودەوڵەتییانەی کە بۆ دڵنیابوون لە دادگاییەکی دادپەروەرانە بەکاردێن. هاوکات، باشترین ڕێکارە پەیڕەوکراوەکانی لەسەر ئاستی جیهان و چۆنییەتی گونجاندنیان لەگەڵ واقیعی عێراق و هەرێمی کوردستاندا شی دەکردەوە.
دووەم "ڕاپۆرتی دووەمی چاودێریکردنی دۆخی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان – ٢٠٢٥"، کە درێژەپێدەری ڕاپۆرتی یەکەمە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بڵاو کراوەتەوە. وە تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتنەکان و ئەو ئاڵنگارییانەی لە بەردەم سەروەری یاسا هەن لە عێڕاق و کوردستان.
ێبینی: بەم زووانە لینکی سەرهێڵی (PDF)ی هەردوو ڕاپۆرتەکە بڵاو دەکەینەوە.