وۆرک شۆپێک سەبارەت بە داڕشتنی یەکەمین وەشانی 'ڕێسای ڕەفتار' بۆ ڕێگریکردن لە ئیستغلالکردن و گێچەڵی سێکسی لە کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا

وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی (دابینکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ قوربانییانی توندوتیژی لە کەرتی تایبەت)

بە پشتگیری دارایی لە بەشی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی حکومەتی بەریتانیا (UK AID)، سێ وۆرک شۆپ ئەنجامدرا بۆ نووسینی یەکەمین داڕشتەی کۆدی ڕەفتاری ڕێگریکردن لە ئیستغلالکردن و گێچەڵی سێکسی لە کەرتی تایبەتدا، کە تایبەت بوون بە کۆمپانیاکانی هەولێر و سلێمانی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO`s) لە هەرێمی کوردستان. ئەم وۆرک شۆپە لەلایەن د. (هێڤی حەسەن ڕەمەزان)ەوە پێشکەش کرا، بە مەبەستی دەوڵەمەندکردن و گەیشتن بە داڕشتەی کۆتایی، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کارکردنی ژنان لە شوێنی کاردا دابین بکرێت، بە تایبەتی لە ژینگەی کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا.