ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادوەری لە عێڕاق راگەیەندرا – (كوردى عربي)

ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادوەری لە عێڕاق راگەیەندرا

2/7/2025شاری بەغداد – هۆتیل بابیلۆن

لە چوارچێوەی پڕۆژەی “بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان

لەژێر چاودێری بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانى فيدرال ئەندازیار (محمد شیاع سودانی) وە بەئامادەبوونی بەڕێز (دكتور خالد شوانی ) وەزیری دادی فیدرال وسەرۆكی تیمی نشتمانی بۆ ئاماده كردنى ستراتیجیەتی سەروەری یاسا و بەڕێز وەزیری ناوخۆی حكومەتی عیراقی فیدرال  وبەرێز سەرۆكى ئەنجومەنى ئاسايشى نەتەوەيي لەعێراق و بەرێزسەرۆكى دەستەى سەرپەرشتيارى دادوەرى وەك نوێنەري بەرێز سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى له عيراق وبەڕێز سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان خاتوو شیلان عارف بریكاری وەزارەتی داد وجێگرى دووەمى سەرۆكى تيم وە بە ئامادەبوونی دەیان بەرپرسی حكومی لە بریكاری وەزیر و بەرێوەبەرانی گشتی پەیوەندی دار وە بە ئامادەبوونی ئەندامانى تیمی نیشتمانی لە حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم و ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی رێكخراوی لێكۆلەرو نوێنەری رێكخراوی  NPA ، وە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 400 كەسايەتى یاسایي و پارێزەران و یاسا ناسان كۆنفرانسەكە بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە بیرۆكە و جێبەجێ كردن و نوسینی رەشنوسی ستراتیجیەتەكە لە لایەن رێكخراوی لێكۆلەر بۆ سەروەری یاسا و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دادی عیراق وە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی(NPA) جێ بەجێ كراوە.

لێدوان و وتەکانی بەڕێزان وەزیری دادی عێراق، وەزیری ناوەخۆ، و ئەنجومەنی دادوەری و بریكاری وەزیری دادی هەرێم لە کۆنفرانسەکەدا پێشكەش كرا، كە گشتیان كۆك بوون لەسەر ئەوەی گرنگی ئەم ستراتیجیەتە لە جێ بەجێ كردنی دایە وە دەبێتە  نیشاندەری ئەو گرنگیە سیاسیەی کە دەسەڵاتی سیاسی عێراق بۆ ئەم پرسە دایناوە. دۆخی سەروەری یاسا لە عێراق، وەک باسكرا، پێویستی بە نیگایەکی فراوان و لێکدانەوەیەکی قووڵ هەیە کە هەم بنەچەی کێشەکان دەستنیشان بکات و هەم چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو کێشانە پێشکەش بکات. گرنگی هەبوونی ستراتیژیەتێکی نیشتیمانی لە میانەی پێشێلکاریەکانی یاسا لە عێراق، نەک هەر پێداویستییەکی ئێستا، بەڵکو مەرجێکی بنەڕەتی بۆ بەردەوامی و سەقامگیری دەسەڵاتی یاسایی دەبێت وله ئايندەيكى نزيك كار لەسەر قوناغى دووەمى پڕوژەكە دەكرێت ئەویش ئامادەكردنى دوو پلانى جێ بەجێ كردنى ستراتيجیەتەكە له بەغدا وهەرێمی كوردستان.


العراق يطلق الاستراتيجية الوطنية لتعزيز سيادة القانون
فندق بابل – بغداد | 2 تموز 2025

في إطار مشروع “تعزيز سيادة القانون في العراق وإقليم كوردستان”، وبرعاية دولة رئيس الوزراء السيد محمد شياع السوداني، أطلق العراق رسميًا الاستراتيجية الوطنية لتعزيز سيادة القانون وترسيخ العدالة.

شهد الحدث حضور كل من:

  • معالي الدكتور خالد شواني، وزير العدل ورئيس الفريق الوطني للاستراتيجية
  • وزير الداخلية العراقي
  • رئيس مجلس الأمن الوطني
  • ممثل عن رئيس مجلس القضاء الأعلى
  • السيدة شيلان عارف برزنجی، وكيلة وزارة العدل في إقليم كوردستان
  • عدد من كبار المسؤولين من الحكومة الاتحادية وحكومة إقليم كوردستان
  • ممثلين عن منظمة المساعدات الشعبية النرويجية (NPA)
  • أكثر من 400 شخصية من القانونيين والأكاديميين والخبراء

تم إعداد وتوثيق الاستراتيجية من قبل منظمة المحقق لدعم سيادة القانون والديمقراطية  IOL بالتعاون مع وزارة العدل الاتحادية، وبدعم مالي من منظمةNPA.

🎙️ أبرز محاور المؤتمر:

  • إجماع سياسي واسع على أهمية الاستراتيجية
  • التأكيد على دورها في تعزيز العدالة المؤسساتية والإصلاح القانوني
  • الدعوة إلى معالجة الأسباب الجذرية للتحديات التي تواجه النظام القانوني
  • الاعتراف بالاستراتيجية كخطوة أساسية نحو استقرار قانوني طويل الأمد

الخطوة التالية:
ستركّز المرحلة الثانية على تطوير خطط تنفيذ تفصيلية في كل من بغداد وإقليم كوردستان.

#سيادة_القانون #العراق #إصلاح_العدالة #كوردستان #التنمية_القانونية #الحوكمة #حقوق_الإنسان

    

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *